(ABNA24.com) هێزەکانی ناسراو بە ئەرتەشی نیشتمانیی لیبی بە فەرماندەریی خەلیفە حەفتەر فڕۆکەیەکی بێ سەرنشینی ئەرتەشی تورکیا لە لیبیان خستە خوارەوە .
بە پێی راپۆرتی کەناڵی دەنگوباسی روسیائەلیەوم ، موحەممەد ئەلمەنفوور فەرماندەری هێزی ئاسمانیی ئەرتەشی نیشتمانیی لیبی رایگەیاند ، هێزەکانی ئەم ئەرتەشەفڕۆکەیەکی بێ سەرنشینی تورکیای لە فڕۆکەخانەی مەعیتقە هەڵکەوتوو لە رۆژهەڵاتی ترابلۆسیان پێکا و بەریاندایەوە .
ئەو وتیشی ، فەرمانبەریەتی ئەم فڕۆکەیە بۆردومانی هێزەکانی سەر بە خەلیفە حەفتەر بوو .
کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلمەیادینی لوبنانیش بە گێڕانەوە لە وەزاڕەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند ، هێزەکانی خەلیفە حەفتەر شەش شارومەندی تورکیایان لە لیبی بە بارمتە گرتووە .
حکومەتی تورکیا خوازیاری ئازادکرانی هاوڵاتیانی خۆی بووە و هەڕەشەی ئەوەی کردووە جیا لەوە ، هێزەکانی حەفتەر دەپێکرێن .
ئەحمەد مەسماری وتەبێژی فەرمیی هێزەکانی ناسراو بە ئەرتەشی نیشتمانیی لیبی ، فەرمانی گرتنی هەموو هاوڵاتیانی تورکیای لە لیبی داوە .
نابراو وتیشی هەر گەمیەکی تورکیا بێتە ناو سنووری دەریایی لیبی پەلامار دەکرێتەسەر .
تاقمی ناسراو بە ئەرتەشی نیشتمانیی لیبی بە فەرماندەریی خەلیفە حەفتەر کە ساڵانێکە بە داکۆکی سعودی و میسر و ئیمارات بەسەر روژهەڵاتی لیبیدا زاڵبوو ، لە ماوەی چەند مانگی رابردووو بەرەو باکوری ئەم وڵاتە پێشڕەوی کردووە .
/129
٣ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٥:٠٩
News ID: 957335

هێزەکانی ناسراو بە ئەرتەشی نیشتمانیی لیبی بە فەرماندەریی خەلیفە حەفتەر فڕۆکەیەکی بێ سەرنشینی ئەرتەشی تورکیا لە لیبیان خستە خوارەوە .